بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی پێنج شەممە “٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناسنامەی “فلیت عابدی” تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی “براپسی” سەر بە ورمێ ، کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو ، لە زیندانی چووبیندەری قەزوێن جێبەجێ کرا .
هەر وەها هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدرانی فلیت عابدی سەر لە بەیانی هەمان ڕۆژ واتە پێنج شەممە "٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢" زیندانیەک بە ناوی "مەیسەم حەبیبی" خەڵکی پاوە ، لە زیندانی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کرا .
مەیسەم حەبیبی پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .