جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی بەندەرعەباس

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “هەمزە گراوەند” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کوهدەشتی پارێزگای لوڕستان ، لە بەندیخانەی ناوەندی بەندەر عەباس جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە لە ساڵی ١٤٠١ بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر کراوە و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لەسێدارەدان سزا دراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular