بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “حەسەن یوسفی ئازەر” کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی نەغەدە ، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لەسێدارەدان سزا دراوە .