جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی عادل ئاوای شیراز

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە “١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “موجتەبا کەرەمی” کوڕی ئەڵڵارەحم و خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە کرماشان ، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە لە سێدارەدان سزا درابوو ، لە بەندیخانەی عادل ئاوای شیراز جێبەجێ کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular