جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی سەڵماس

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “کاوە باشنگە” کوڕی خزر و خەڵکی مەهاباد ، لە بەندیخانەی ناوەندی سەڵماس جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشوون ؛ ئەم شارۆمەندە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر ، پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular