بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناسنامەی “رامین سەعادەت” تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئەمیر و کوردستان ، خەڵکی ئاوایی “دەوڵەت ئاوا” سەر بە میاندواو ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە تەمەن ١٦ ساڵەییدا لە ئەنجامی شەڕێک بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .