جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی دەستگردی ئەسفەهان

هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە “١٦ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “حسێن بایزیدی” خەڵکی میاندواو کە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو ، لە بەندیخانەی دەستگردی ئەسفەهان جێبەجێ کراوە .

 

حسێن بایزیدی تەمەن ٥١ ساڵ ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لەسێدارەدان سزا درابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular