بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی دووشەممە “٢١ی رەشەمەی ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی زیندانییەک پاش تێپەڕ بوونی ٣٢ ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە .
ناسنامەی ئەم زیندانیە بۆ هانا "موعین سەلاح وەرزی" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی " حەوت چشمە" سەر بە ئاودانان ، سالمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە رێکەوتی "١٣ی جۆزەردانی ١٣٧٠" بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .
