هانا : سەر لەبەیانی سێشەممە “٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “فەروخ خان محەممەدی” خەڵکی ئاوایی “گوڵزار حەداد” و “رەزا غوڵام حسێنی” خەڵکی ئاوایی “بان زیارەت”ی سەر بە ئیلام ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ فەروخ خان محەممەدی ١٤ ساڵ لەمەوبەر و رەزا غوڵام حسێنیش ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لەسێدارەدان سزا دراون .