بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی رۆژی شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “ڕامین لوندپوور” کوڕی سیاوەش خەڵکی ئاوایی “خرەگوش” “یوسف سەعیدی” تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی کامل خەڵکی ئاوایی دووبرەی سەر بە ورمێ و “ئەسغەر حاجی زادە” تەمەن ٤٧ ساڵ باوکی سێ منداڵ و خەڵکی سەڵماس ، لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە ئەم سێ بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە .
ئەم بەندکراوانە رۆژی پێنج شەممە "٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣" بە مەبەستنی جێبەجێ کرانی سزاکانیان بۆ ژوورەکانی تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوون .