جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی دووهەم بەندکراو لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە “٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی سەرپڵی زەهاو لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "خەلیل جەمالی" خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی سەرپێڵ زەهاو ، ڕاگەیاندووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .

بە لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوەیە ژمارەی لە سێدارە دراوان لە ڕۆژێکدا بوو بە دوو کەس .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت لە هەمان ڕۆژدا دانیال کازمی نژاد کوڕی ئەکبەر و خەڵکی ئاوایی "لوڕ"ی سەر بە شاباد ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا .

RELATED ARTICLES

Most Popular