جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی خوڕەماوا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە “٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ناسر گراوەند” کوڕی ئەکبەر و خەڵکی ناوچەی “گەراوەن”ی سەر بە کوهدەشت ، لە بەندیخانەی پارسیلونی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە .

ناوبراو چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular