جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕوژی سێشەممە “١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “فەریدە جەعفەرزادە خەڵکی ئیلام ، عالیە کاوری زادە خەڵکی دێهڵۆڕان ، عەبدولوەهاب باباخانیان خەڵکی بەدرە و حوسێن حەسەن بەیگی خەڵکی سەراو کارزانی سەر بە شاری شێروان” لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، عاڵیە کاوری زادە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەستی هاوسەرەکی ، عەبدولوەهاب باباخانیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەستی خوشک و زاواکەی ، فەریدە جەعفەرزادە و حەسەن حەسەن بەیگیش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular