بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە”٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حەمزە تورکاشوەند” خەڵکی کەنگاوەر و “جەعفەر رەستەگار” خەڵکی هەرسین ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم دوو بەندکراوە دوو ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرابوون .
شایانی باسە ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .