جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “نیما مورادی و نوسرەتوڵڵا منەتی” کوڕی نامدار ، خەڵکی ئیلام ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ نیما مورادی نزیک دوو ساڵ لەمەوبەر و نوسرەتوڵڵا منەتی چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتی بە ئانقەست" دەستبەسەر کراون و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular