بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە “٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراوی بەلوچ بە ناوەکانی “عەبدولرەحمان دامەنی(گرگیج)” تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی خوابەخش ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و “عەبدولرەئوف شەبەخش (دێهموردە) تەمەن ٣٣ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ خەڵکی و زاهیدان ، لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حال وش عەبدولرەحمان و عەبدولرەئوف لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لە ساڵی ١٤٠١ بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان لە سەیتەرەی شاری یەزد دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو کە عەبدولرەحمان دامەنی سزای سێدارە بە یەک دەرەجە داشکاندنی بە سەردا سەپێنرابوو بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە بەبێ لەبەرچاوگرتنی سزاکەی ڕەوانەی بەشی تاکەکەسی بەندیخانەیان کرد و لە سێدارەیان دا .