بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ؛ ڕۆژی چوارشەممە “٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی “موسا ئەلرەزا ئیبراهیمی” تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی زاهیدان و دانیشتووی سەبزەوار ، لە بەندیخانەی سەبزەوار جێبەجێ کراوە .
هەروەها سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ سزای سێدارەی بەدکراوێکی دیکەی بەلوچ بە ناوی "حامد شەبەخش" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی ئەکبەر ، خەڵکی ناوچەی "قەڵابید" هەڵکەوتوو لە بەشی کورینی سەر بە شاری زاهیدان ، لە بەندیخانەی بەم جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە موسا ئەلرەزا ئیبراهیمی نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" لە سەبزەوار دەستبەسەر و حامد شەبەخش پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" لە شاری بەم دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درابوون .