بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ناسر شەفیعی” تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی محەمەد حسێن ، خەڵکی ئاوایی “نەبی کەند”ی سەر بە تیکاب و دانیشتوویی تاران ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست"ی هاوسەرەکەی دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درابوو .
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا بەندکراوێکی دیکە بە ناوی "سەعید نیازی" خەڵکی بروجردی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" لە بەندیخانەی قزڵحسار لە سێدارە درا .