بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مستەفا سوری” کوڕی قوباد و خەڵکی کەنگاوەر ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتن بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .