جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی میاندواو

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە “١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی “سلێمان قارەمانی” تەمەن ٢٩ ساڵ ، کوڕی حسێن و خەڵکی ئاوایی “حەسەن لۆلان” لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا .

شایانی باسە ناوبراو نزیک پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular