بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “٨ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “سیروان ئەبوبەکری” تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی حسێن ، خەڵکی ئاوایی “باوە”ی سەردەشت ، لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .