جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی تەورێز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “١ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “خالد جەهانگیری” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی ئاوایی “بالوو”ی سەر بە ورمێ ، لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

خالد جەهانگیری باوکی دوو منداڵ بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular