بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە “١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “فەیزوڵڵا حسێنپور” کوڕی حاجی محەممەد و تەلیعە یوسفی ، خەڵکی ئاوایی “چراغ ئەبدال”ی ساین قەڵا لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کراوە .
فەیزوڵڵا حسێنپور خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی چراغ ئەبدال و دانیشتووی بۆکان بوو .
شایانی باسە ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .