بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “جەهانگیر رەحیمی” کوڕی محەمەد ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “تاهیربغدە”ی سەقز ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .