جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “رەحیم فەقیری” کوڕی سەبری و خەڵکی ئاوایی “سێوەدەر”ی سەر بە ناوچەی شپێرانی شاری سەڵماس ، لە بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند جێبەجێ کراوە .

رەحیم فەقیری تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ بوو .

سەرچاوەکانی هانا زانیویانە کە ناوبراو لە کۆتا کاژێرەکانی شەوی ڕابردوو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕادەگوێزرێت بۆ ژووری تاکەکەسی و داوایی گەردن ئازاییان لێدەکات .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو نزیک دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular