جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی قوروە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مەهدی چراغی” خەڵکی قوروە ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ ڕەزبەری ١٤٠٣ ، ئەم بەندکراوە کوردە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزراوە .

مەهدی چراغی ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .

مەرجی چێژوەرگرتن و کەڵک وەرگرتنی مرۆڤ لە نموونەکانی تری مافەکانی مرۆڤ ژیانە ، هەر بۆیە هانا سزای نەگەڕاوەی لەسێدارەدان کە ژیانی مرۆڤ دەسەنێتەوە لە هەر کات و شوێنێکدا مەحکوم دەکا و بە کردەوەیەکی نامرۆڤانەی دەزانێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular