جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی “٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ئامانج عەزیزی” کوڕی محەمەد و خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .

ناوبراو خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "ئاغڵان" و دانیشتووی ڕەبەتی سەردەشت بوو .

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم شارۆمەندە نزیکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular