جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ناسر محەمەدی هەنگروانی” کوڕی خەلیل و خەڵکی ئاوایی “نیچەڵان”ی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular