بە پێی ڕاپۆرتی گەیشوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “بورهان ئەنساری” کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی قەرەئەغاج”ی سەر بە ورمێ ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بورهان ئەنساری باوکی سێ منداڵ بوو .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو نزیک سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .