بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “١ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مەیسەم نوری” کوڕی زەبیحوڵڵا و خەڵکی قوروە ، لە بەندیخانەی ئەڵوەندی هەمەدان جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .