بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “شێرعەلی تەرکشبەند” کوڕی موراد و خەڵکی ئاوایی “سیاهچەقا”ی سەر بە شاری سەحنە ، لە بەندیخانەی ناوەندی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
شێرکۆ عەلی تەرکشبەند خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .