بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “مستەفا فەشی” کوڕی مەعروفعەلی و خەڵکی ئاوایی “فەش”ی سەر بە کەنگاوەر لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .
مستەفا فەشی تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .
شایانی باسە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .