بەگوێرەی ڕاپۆرتی هانا و بە سەرچاوەی ئاژانسی هەواڵی حاڵ وەشی بەلوچستان: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۳۱ی مەی ۲۰۲۳، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی بەلووچ بە ناوی “ئەمیر ناڕۆیی (شیرانزەهی)، کوڕی خان محەممەد و خەڵکی ئاوای “باباجی”ی زەهەک، لە زیندانی زابوڵ جێبەجێ کرا.
ئەمیر ناڕۆیی ۴۶ ساڵە خێزاندار و باوکی شەش منداڵ بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو ساڵی ۹۸ بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی زابۆلەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
