جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی کرمان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی ژوئێنی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی “کامبیز بەرزکار” ٢٨ ساڵە ، خەڵکی “خواجە عەسگەر”ی شاری بەم، لە زیندانی کرمان جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ساڵی ٩٨ لە شاری کرمان بە تاوانی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی حاڵ وەش ، باوکی کامبیز بەرزکار لە ساڵی ٩٥ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ج.ا  کوژراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular