هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ژوئێنی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی “عەلی دۆست براهوی” ٤٥ ساڵە و خەڵکی میانکۆنگی زابول، لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێکرا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراولە ساڵی ١٤٠٠دا بە تاوانی کوشتنی ژنەکەی دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ٧٢%ی ئێعدامەکان لە ئێران بە نهێنی ئەنجام دەدرێن.
هەرچەندە بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان بۆ هەندێک تۆمەت لەبەرچاو گیراوە و لە ڕوانگەی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتەوە بەبێ گوێدان هۆکاری زیادبوونی تاوان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، سزای لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار واجبە.
