بەپێی ئەو ڕاپۆڕتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە “١٢ ی نوامبری ٢٠٢٣” سزای لە سێدارەدانی سێ زیندانی بەلوچ بە ناوەکانی “محەممەد براهویی بیلڕانی ئەنجومەنی ، محەممەدکەریم بارکەزایی ئاکسون و ئیدریس بیلڕانی” لە زیندانی ناوەندی زاهیدان جێبەجێ کراوە .
بەپێی کۆمەڵێک ڕاپۆرتی بڵاو کراوە ؛ ئیدریس بیلڕانی ، محەممەد باهویی ئەنجومەنی و محەممەدکەریم بارکەزایی ئاکسون ، لە ساڵی ٩٩ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و لە ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی زاهیدانەوە بە "افساد فی الارض" (گەندەڵی لە زەوی ) لە رێگای هاوکاری لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دژی حکومەت ، هەر کامەیکیان بە ١٥ ساڵ زیندان و لە سێدارەدان مەحکوم کرابوون .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە ؛ رۆژی یەکشەممە "١٣ ی نوامبری ٢٠٢٣" زیندانیەکی بەلوچ بە ناسنامەی "بێهروز دیناربەر" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی شاری کۆهنوج ، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" لە زیندانی ناوەندی شیراز لە سێدارە درا .
بێهروز دینار شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بوو .
هەروەها زیندانیەکی بەلوچی دیکە بە ناسنامەی "فەهیم مەقبلی" تەمەن ٢٣ساڵ و خەڵکی "جیرۆفت" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دوو ساڵ لەمەبەر دەستبەسەر و سەرلەبەیانی هەمان رۆژ لە زیندانی ناوەندی جیرۆفت لە سێدارە درا .