جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی کورد لە زیندانی ناوەندی بیرجەند

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی چوارشەممە “٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی کورد بە ناوی “محەممەد حەساری” کوڕی حەسەن موراد و خەڵکی کەنگاوەر سەر بە کرماشان ، لە زیندانی ناوەندی بیرجەند جێبەجێکرا .

محەممەد حەساری تەمەن ٥٠ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو  پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular