بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٥ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “محەممەدرەزا میهرەبان” لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێکرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کرا و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا .
محەممەدرەزا میهرەبان ڕۆژی یەکشەممە "٣ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرابوو .
