بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢” سزای لەسێدارەدانی فەرزاد گوڵ محەممەدی تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی جەواد و خەڵکی ئاوایی پاڵنگان سەر بە کامیاران لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێکرا .
فەرزاد گوڵ محەممەدی رۆژی دووشەممە “١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢” بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی راگوێزرا بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی سنە .
ناوبراو جارێکی دیکەش لە رۆژی شەممە "١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢" بە مەسەتی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە راگوێزرا و پاش دوو رۆژ بۆ بەندی گشتی بەندیخانە گواسرابووەوە .
فەرزاد گوڵ محەممەدی لە ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .