هانا : سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “٧ی ئازەری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “شەهرام مورادبەیگی ” تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی ئیلام ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێکرا .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو پاڵەوانی هەڵاتنی ئێران و ئاسیا بووە کە لە شەهریوەر مانگی ساڵی ١٤٠١ ، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .