جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی سەڵماس

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١٤ی نوامبری ٢٠٢٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “ئارمان بابازادە عەیان” کوڕی بەهرام و خەڵکی ئاوایی “عەیان” سەر بە شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا .

ئارمان بابازادە عەیان خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە .
پێویستە ئاماژە بکرێت کە ناوبراو نزیکەی چوارساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ئامۆزاکەی بە چەک ، دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular