بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٧ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مەیسەم حسێن خانی” تەمەن ٢٢ ساڵ ، کوڕی غولام عەلی و خەڵکی کوهدەشت لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .