ئیلام: چوار کەس لە سێدارە دران 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٣ی ژولای ٢٠٢٢)، چوار شارۆمەندی کورد کە پێشتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام سزاکەیان جێبەجێ کرا. 

ناوی دوو کەس لەم شارۆمەندانە بۆ هانا ئاشکرا کراوە کە "چولکی" و "لوتفی" خەڵکی ئەیوانی رۆژاوا لە پارێزگای ئیلام بوون. 
ئەم چوار بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەو کەسانەی تر بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٢ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی تر بە ناوی رەسووڵ مرادقولی خەڵکی ئاوایی "سرماج" سەر بە هەرسین لە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ساری لە سێدارە درابوو. بەم جۆرە لە ماوەی دوو رۆژدا پێنج شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular