بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو؛ دوو بەندکراوی دیکە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خوڕەماوا لە سێدارە دراون .
ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئایەت بیرانوەند"، تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی پاپی مێرید و خەڵکی خوڕەماوا پشتڕاستکرایەوە.
هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی "ناسر گەراوەند" کوڕی ئەکبەر و خەڵکی ناوچەی گەراوەنی کوهدەشت، حسێن حاتەمی، میلاد هادیپوور کوڕی هادی و شیرزاد ڕەشادت" لە بەندیخانەی پارسیلۆنی خورەماوا جێبەجێ کرا .
پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی لەسێدارەدانی ناسر گەراوەندی بڵاوکردبووەوە.
ناسر گراوەند و حسێن حاتەمی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری کوماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو .
هەروەها ئایەت بیرانوەند، میلاد هادپوور و شێرزاد ڕەشادەت بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لەلایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو .
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی لە سێدارەدراوی شەشەم بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە.