هانا ؛ پژمان مورادی لاوی ٢٩ ساڵان خاڵکی روانسەر ، پاش ١٧ مانگ زیندان تا ئێستا چارونووسی نادیارە
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پژمان مورادی کوری رەزا ، خێزاندار و باوکی کچێکی ٣ ساڵان لە رێکەوتی ١٧ی مارسی ٢٠٢٢ لە لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هاوکارانی هانا رایگەیاند : پاش بە دوادا چوونەکانی بنەماڵەی پژمان مورادی بۆ زانینی چارەنووسی کورەکەیان پاش حەوت مانگ زیندان زانیویانە ناوبراو لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوە رفێندراوە و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی سنە
هەروەها سەرچاوەکە راشیگەیاند ؛ پژمان مورادی ، لە ماوەی ئەم ٧ مانگەدا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر ، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و سەجەم مافە رەواکانی بێبەش بووە
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە ٢٩ ساڵانە بۆ زانینی چارەنووسی مناڵەکەیان بێ ئاکام بووە و چارەنووسی تا ئێستا نادیارە
