یونس فەتحی شارۆمەندی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “یونس فەتحی” خەڵکی ئاوایی “کانعمەت”ی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ، ناوبراو تەمەن ٤٦ ساڵ ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە .

 

بە وتەی شایەدحاڵێک ، یونس فەتحی لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەی خۆی کە پەیوەستە بە کار و باری بیناسازی لە ئاوایی "بەستام"ی سەر بە قەزای سەرشیوی شاری سەقز ، بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە ڕایگەیاند ئەو لە ڕێی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی زۆر کورت ماوە پێیانی ڕایگەیاندووە کە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە .

 

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە لە دادگا و بەرپرسانی بەندیخانە تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە بار و دۆخی یاسایی یونس فەتحی بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular