یوسف بەکری بە سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی مەحکووم کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەم رۆژانەدا یوسف بەکری شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی و بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان بە 3 ساڵ و4 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا .

یوسف بەکری لە رێکەوتی “13ژوەنی 2023” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ورمێ و پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێپرسینەوە گواسترابووەوە بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد .

شایانی بسە ئەم شارۆمەندە کوردە لە سەردەمی دەستبەسەر کرانیدا لە هەر جۆرە مافێکی بەبەش کرابوو و ئێستاش لە حاڵەتی بلاتەکلیفدایە لە زیندانی ناوەندی شادی.

RELATED ARTICLES

Most Popular