گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

هانا : ڕۆژی سێشەممە “٦ی خەرمانانی ١٤٠٣” گەلاوێژ محەممەی ئەرشەد تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد ، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا .

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی "٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣" لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی لە باغی شایەگانی مەهاباد ، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular