گیانلەدەستدانی زیندانیەک لە زیندانی سەقز بە هۆی ڕانەگواستنی بۆ نەخۆشخانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” زیندانیەک بە ناوی “سەردار ئەسغەری” بۆ هۆی نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە کەرەنتینی زیندان گیانی لە دەستداوە .

شەوی ڕابردوو سەردار ئەسغەری دۆخی تەندروستی باش نەبووە و داوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە کراوە بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگایان بە ڕاگواستنی نەداوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە .

شایانی باسە سەردار ئەسغەری بە هۆی تاوانی "دزی" دەستبەسەر کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular