گیانلەدەستدانی زیندانییەک بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی مارسی ٢٠٢٣، زیندانییەک بە ناوی “فەرهاد نەقی زادە” بە هۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی و نەگواستنەوەی لە کاتی خۆیدا بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لەدەست دا.

کاتێک ئەم زیندانییە تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەهۆی وەڵامنەدانەوەی "ئەمیر جەوان"، دادوەری سەرپەرشتیکردنی زیندانەکە، و "داریوش بەخشی"، بەرپرسی زیندانەکە، گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دواخرا لە ئاکام دا گیانیلەدەستدا.

فەرهاد نەق یزادە، ٤٧ ساڵە، کوڕی ئیبراهیم،  باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوای "براجۆق"ی ورمێ ، کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە ئێران .

RELATED ARTICLES

Most Popular